کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دایكی یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

كوژرانی دایكی یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ له‌لایه‌ن

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ناوی “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له‌كاتی ڕادوودانی ئۆاۆمبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ تووشی ڕووداوه‌ی هاتووچۆ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید داموه‌ر” و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ره‌و شاری قه‌زوێن به‌ڕێكه‌وتبوون تاكوو له‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “مه‌نووچێهر به‌ختیاری” باوكی “پوویا به‌ختیاری” به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی ئیدراه‌ی ئیتلاعات به‌دوایان دا كه‌وت و ڕێگه‌یان به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ گرت. شایانی باسه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌  تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و دایكی “فه‌رهاد مه‌جده‌م” گیانی له‌ده‌ستدا و دایكی “وه‌حید داموه‌ر” به‌ برینداری ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.