ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، “جۆ بایدن” سەرکۆماری ئامریکا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی سەربازی لە باکووری ڕۆژاوای سووریە، توانیویانە “ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی”، سەرکردەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش و جێگره‌وه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بكه‌نه ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له دژی داعش كه له نزیك شاری ئدلب ڕوویداوه، لانیكه‌م ١٤ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره كوژران كه له نێوانیاندا ٦ منداڵ بوونی هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه بەرپرسێکی ئه‌مریکایی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا هێرشەکەیان ئەنجام داوە خەلیفەکەی داعش خۆی تەقاندووەتەوە و بە هۆیەوە ئه‌و هاووڵاتیانه كه هاوسه‌ر و منداڵی ئه‌و سه‌ركرده‌یه بوون گیانیان لەدەستداوە.