شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی به‌سیج له بنكه‌ی “ته‌رده‌ستی شاهۆزهی” له ناوچه‌ی بابایان له شه‌قامی هیرمه‌ندی زاهیدان به‌بێ هۆكار ته‌قه‌یان له باوكێك و دوو كوڕه‌كه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و باوكی به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا دارناروویی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و دوو كوڕه‌كه‌ی له شه‌قامی هیرمه‌ندی زاهیدان و له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سیجه‌وه به‌بێ هۆكار دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كوڕه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵانه‌كه‌ی به ناوی “محه‌ممه‌د دارناروویی” گیانی له‌ده‌ستداوه و باوكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و ئێستا له كۆما دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌س و كاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه سكاڵایان دژبه هێزه‌كانی بنكه‌ی به‌سیجی شاهۆزهی تۆمار كردووه به‌ڵام ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران هه‌ڵ نه‌گرتووه.