شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەبەردەم ماڵەکەی لە ئاکرێ تەقەی لێ‌کرا و ئەفسەرەکە گیانی لەدەستدا و هاوسەر و کچه‌که‌شی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە گەڕەکی “زیوکێ” لە شاری “ئاکرێ” لە بەردەرگای ماڵی “عەقید سابیر ئاکرەیی” ئەفسەری بەرێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، ته‌قه‌ی لێكرا، و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و كچێك و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌سه‌ختی برینداربوون به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی دهۆك، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو کراوە و هاوسەر و کچەکەی بریندار بوون، پۆلیس ناسنامەی هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئاشکرا کردووە و فەرمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ دەرچووە.