ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای كاشان به ناوی “ئیسماعیل دێهقانی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسماعیل دێهقانی” به تازه‌یی هاوسه‌رگیری كردبوو و به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له گوندی توریستی “یه‌زده‌لان” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی به‌خت كردووه. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “ئه‌بوزه‌ید ئاباد”ی كاشان بووه و مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چووه.