ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌هواز هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی دیمۆكراتیكی ئه‌هواز به ناوی “موسته‌فا شه‌ریفی” و پاش پێنج كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانی ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “موسته‌فا شه‌ریفی” له ناوچه‌ی “ئه‌لعه‌ین” له شارۆچكه‌ی حه‌میدیه‌ی ئه‌هواز، به‌ڵام ناوبراو به چه‌ك به‌رگری له خۆی كردووه و پاش پێنج ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، هێزه‌كانی ڕژیم ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان كوشتووه.