جمعه, ژانویه 21, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

كوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی شاری عه‌فرین له‌ ڕاپۆرتێكدا باس له‌ سه‌ر كوشتنی ٦ هاوڵاتی و ڕفاندنی ٩٥ كه‌سی دیكه‌ی شاری عه‌فرین له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه‌ زیاتر له‌ ٣ هه‌زار داری زه‌یتوونیش به‌ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بڕاونه‌ته‌وه‌.

“ڕۆشین هیدۆ” یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی شاری عه‌فرین ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو ٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی شاری عه‌فرین به‌ده‌ستی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ كوژراون و زیاتر له‌ ٩٥ هاوڵاتیش بێسه‌روشوێن كراون. له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی “ڕۆشین” ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ سه‌ره‌ڕای كوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی عه‌فرین، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ به‌زه‌ییان به‌ داره‌ زه‌یتوونه‌كان و ئاسه‌واره‌ مێژوویی و فه‌رهه‌نگیه‌كانی ئه‌و شاره‌ش نایێته‌وه‌ و وه‌ك نموونه‌ دوو شوێنی مێژووی به‌ناوی “نه‌بی حووری” و “قیبار”یان به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاندووه‌ و زیاتر له‌ ٣ هه‌زار داری زه‌یتوونیش به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن و سووتاندن بڕاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م تاوانا‌نه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ پێش چاوی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جێهان ڕووئه‌دات و هه‌موویان چاویان له‌ سه‌ر داخستووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

rezan

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری پیرانشار بەهۆی پیسبوونی ئاوی ئەو شارە

rezan

ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ناوچەی هەورامان

rezan

گیان لەدەستدانی سێ ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاری کەنگاوەر

rezan

لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە زیندانی ئیلام

rezan

 دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی شاری بۆکان

rezan