له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ شارۆندی دانیشتووی شاری ئیزمیری توركیا له هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر ڕیستورانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كوژرا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هاڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و پاڕله‌مانی توركیا، ئاستی گرژی و ئاڵۆزی نێوان شارۆمه‌ندانی ئازادیخواز و فاشیسته‌كانی توركیا چووه‌ته سه‌ره‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له شاری ئیزمیر ٧ كه‌س له هێرشی چه‌كدارانی فاشیست بۆ سه‌ر ڕیستورانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دانیشتوویه‌كی ئه‌و شاره‌ش به‌ناوی “سۆمه‌یه گوله‌ر” به بێ هۆكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.