له ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێك له پێش چاو منداڵه‌كانیانه‌وه هاوژینه‌كه‌ی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوشت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ژنێك به ناوی “فاتمه بادلی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به هۆی تووشبوونی هاوژینه‌كه‌ی به “مادده هۆشبه‌ره‌كان”، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دابوو. به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی، له لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه هێرش كرایه سه‌ری و له پێش چاو منداڵه‌كانیه‌وه كوژرا. كوژه‌ر پاش ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته هه‌ڵاتووه و جێگای مانه‌وه‌ی دیار نییه.