میدیاکانى سۆمالی ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان ڕایانگه‌یاند، تیرۆریستانی “ئه‌لشەباب” لە ناوچەی “عهفەر عەرد” هێرشیانکردە سەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر و لە ئەنجامدا ١٧ كه‌سی مەدەنیان کوشتووه و ژمارەیەکى دیکەشیان برینداركردووه.
بەرپرسى وەزارەتى ناوخۆى سۆمالی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، ڕۆژی شه‌ممه تیرۆریستانی “ئه‌لشەباب” لە ناوچەى “عهفەر عەرد“، کە دەکەوێتە دوورى ٢٥ کیلۆمەتر لە شارى “بێڵدواین” هێرشیانکردووتە سەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر كه خوارده‌مه‌نیان بۆ شاری “مهحهس” ده‌گواسته‌وه و 17 كه‌سی مەدەنیان كوشتووه و ژمارەیەکى دیکەشیان برینداركردووه.