ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی “جه‌نین” له كه‌رتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردون و شه‌ش كه‌سی كوشت.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به بیانووی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو تۆمه‌تبار كه حه‌وتووی پێشوو دوو ئیسڕائیل یان كوشتبوو، هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و شه‌ش كه‌سی كوشتووه و ١١ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه و هه‌روه‌ها هێزی نیزامیشی به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه فه‌له‌ستینیه‌كان له نابلۆس جیگیر كردووه. جێگای ئاماه‌ژه‌یه كه له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامی كوژرانی ١٤ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی زیاتر له ٦٠ فه‌له‌ستینی كوشتووه.