له ڕۆژانی ڕابردوودا، “به‌هاره له‌له‌هی” ده‌رهێنه‌ر و فیلمنامه‌نووسی خه‌ڵكی ئامۆل و دانیشتووی تاران، له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له زیندان دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی به نێهنی له گۆڕستانی سه‌كینه‌ی كه‌ره‌ج ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه.
“به‌هاره له‌له‌هی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١ بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له زیندان دا كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی سه‌كینه‌ی كه‌ره‌ج به شێوه‌ی نهێنی به خاك سپێردرا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بۆ ئاشكراكردنی مه‌زاری به‌هاره، ١٥ ملیۆن تمه‌نی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ر گرتووه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانیه كردووه كه نابێت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن. هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شێوه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هاره ڕوون نییه، به‌ڵام هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی حكوومه‌تی ده‌ری ده‌خات كه ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كوژراوه.