ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی گرووپی ئیسلامیی داعش به دوای هێرش كردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عه‌دنێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له پارێزگای به‌لوچستانی پاكستان و ڕفاندنیان، ١١ كه‌سیان قه‌تڵ و عام كردوون.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی پاكستان، هێرشبه‌ره‌كان به‌دوای رفاندنی ئه‌م كه‌سانه بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و ناوبردنی ژماره‌یه‌كیان وه‌ك “شیعه‌ی هه‌زاره”، ١١ كه‌سیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كیشیان ئازاد كردووه. شایانی باسه، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م ڕووداوه، به سه‌دان كه‌س له كۆمه‌ڵگای “شیعه‌ی هه‌زاره” له كویته‌ی پاكستان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به ئاگرتێبه‌ردانی ته‌گه‌ر، گه‌وره‌ڕێیه‌كی ئه‌مشاره‌یان به‌ستووه.