له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و گرووپی ئه‌مه‌ل له لوبنان، ١٠ ئه‌ندامی ئه‌و دوو گرووپه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه نیزامییه‌كانی حیزبۆڵڵا و گرووپی ئه‌مه‌ل له باشووری لوبنان، شه‌ش ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا و چوار ئه‌ندامی ئه‌مه‌ل كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردوومانی بنكه‌كانی حه‌ماس له ئۆردووگای نسیرات و خان یوونس له كه‌رتی غه‌زه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.