کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كورژان و برینداربوونی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

كورژان و برینداربوونی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ شارستانی فه‌هره‌ج كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌ بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی دوو هاووڵاتی به‌لووچیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ناوی ئیسماعیل ناروویی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و شۆفێری ماشێنه‌كه‌ به‌ ناوی عه‌بدۆلڕه‌حمان ناڕوویی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.