ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه مین له شارستانی هیرمه‌ند، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئه‌مینۆڵڵا سالارزهی” گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و مینه پاشماوه‌ی مانۆڕی سپای پاسداران له شارستانی هیرمه‌ند بووه كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه پۆچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی كاتێك “ئه‌مینۆڵڵا سالارزهی” له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌ردانی ناوچه‌ی نیاته‌كی كردووه، مینێك پێوه ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.