شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، شۆفێری ماتۆڕێك له شارستانی دلێگان به ناوی مه‌جید ئه‌مرار ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی حسێن ئابادی سه‌ر به شارستانی دلێگان به بێ هۆكار و ئاگاداركردنه‌وه، مه‌جید ئه‌مراریان داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان كوشتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی به‌لووچ به ناوی سوبحان گومشادزهی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌ری گاز له یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه.