به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان له‌چاو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له روی چۆنایه‌تییه‌وه جیاوازییه‌كیان هه‌یه. له شاره‌كانی ئێران جێژنی نه‌ورۆز مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ییه. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه، سفره‌ی حه‌وت سین ده‌چنن، جلوبه‌رگی نوێ ده‌پۆشن و سه‌ردانی خزم و كه‌س ده‌كه‌ن و كاری له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام له كوردستان ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی تره. خه‌ڵكی شار یان گه‌ڕه‌كێك، خه‌ڵكی گوند یان چه‌ند گوند له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به ئارایش و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له چه‌ند حه‌وتوو پێشتره‌وه كه‌سانێك له بواری تێكنیكی و عه‌مه‌لییه‌وه ئاماده‌كاریی بۆ ده‌كه‌ن. ژن و پیاو و پیر و لاو له‌م كۆبوونه‌وه گه‌وره جه‌ماوه‌ریه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن و له له‌ده‌وری یه‌كبوونیان وزه و چێژ وه‌رده‌گرن. گه‌رما و سه‌رما ناتوانێت ڕێگریان بێت، شادی ڕێك ده‌خه‌ن. به‌كۆمه‌ڵ ئاواز ده‌خوێنن. ده‌سته‌جه‌معی هه‌ڵده‌پڕن، ئاگری گه‌وره له شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌كان و له‌سه‌ر كێوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، شێعر و سروود ده‌ڵێن و هتد.
به‌ڵام ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی دیار یان نادیار ڕه‌نگ و بۆی سیاسیشیان هه‌یه. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه به دڵی ده‌وڵه‌تانی سته‌مكاری عه‌ره‌ب، تورك و حكوومه‌تی ئیسلامی نین. هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسی لێكرا له‌ڕاستیدا هێمای دژایه‌تی و سه‌ركه‌شی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی سته‌مكاری ناوه‌ندیشه. له كوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كان به‌شێوه‌ی ئێستا زیاتر له بیست تا بیست و پێنج ساڵ پێشینه‌ی نییه. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه به‌ره‌به‌ره بوونه‌ته به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و ساڵ به ساڵ به داهێنانی نوێ ڕازاوه‌تر، به‌رینتر و ڕێكخراوتر بوون.
به‌ڵام ئه‌مه تاكه بواری مه‌ده‌نیی هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكی كوردستان له پانتایی جه‌ماوه‌ریدا نییه. له‌ماوه‌ی زیاتر له چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌ره‌به‌ر داهێنانی نوێ له بۆاری جواروجۆردا نه‌ك بۆ یه‌ك ڕۆژ له ساڵ به‌ڵكوو له هه‌موو ماوه‌ی ساڵدا شكڵی گرتووه. خه‌ڵكی خه‌باتكار به گرتنه‌به‌ری داهێنان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و پێشڕه‌و، هه‌وڵیان داوه كه ژیان بۆ خۆیان خۆشتر و ژینگه خۆیان ته‌نانه‌ت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حكوومه‌ته‌ش ئینسانی‌تر بكه‌ن. حه‌ره‌كات و داهێنانی جه‌ماوه‌ری و پێشكه‌وتوو له زۆر بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری، هونه‌ری و ژینگه‌یی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، نیشانه‌ی گۆڕانكاریی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه جێگه‌ی ستایش و سه‌ره‌نج و لێكدانه‌وه‌یه.
هاتنی به‌هار و ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان له كوردستان و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له زۆرێك له جێژن و گۆڤه‌نده‌كان، نیشانه‌ی ڕێكخراوتربوونی حه‌ره‌كه‌ت و داهێنانه جه‌ماوه‌رییه‌كانه. حكوومه‌تی ئیسلامی و ده‌زگای سه‌ركوت و ته‌بلیغاتی ئیسلامییه‌كه‌ی، هه‌وڵیان داوه تا له ڕێكخستن و چالاكیی هه‌ڵسووڕاوانی بواره جۆراوجۆره‌كان له كوردستان ڕێگری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و دیكتاتۆری، له كه‌شوهه‌وای میلیتاریستی و نیزامی – ئه‌منییه‌تیی ڕژیمدا، ڕێگای مومكین و كاریگه‌ری خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌ر ساڵ كه تێده‌په‌ڕێت شایه‌دی چالاكیی به‌رینتر و گشتیتری ئه‌وانین. هێندێك له‌م چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بریتین له: دیفاع له ژینگه و مافی ئاژه‌ڵان، دیفاع له منداڵانی بێ سه‌رپه‌رست و پیران، هه‌وڵی به‌رین بۆ فێركردنی زمانی دایك، چالاكیی میدیایی به‌تایبه‌ت له‌ناو ئینتێرنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چالاكیی هونه‌ریی جۆراوجۆری منداڵان و تازه‌لاوان كه به‌رهه‌مه جوان و هه‌ست بزوێنه‌كانیان له ئاستێكی به‌ریندا بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌خرێته ئیختیاری هه‌مووانه‌وه.
له‌ئاستێكی دیكه‌دا كورته‌نیگایه‌ك به نه‌خشه‌ی كلتووری، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان نیشانی ده‌دات كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له زۆرێك له شار و ته‌نانه‌ت گونده‌كانی كوردستان شایه‌دی شكڵگرتن و گه‌شه‌ی چیرۆك نووسین، شانۆ، فیلمسازی، نیگاركێشی، وه‌رگێڕان، په‌یكه‌ریسازی و ئه‌نیمه‌یشن و شێعر بووین. له هه‌مان حاڵ‌دا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌سی ئاكادێمی و خوێندكار، لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی، مرۆڤناسی، شوێنه‌وارناسی كار ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له شاره‌كان، زانیاریی گشتیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌پێداوه.
ژنان و لاوان دوو پایه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌م چالاكییانه‌ن كه خودی ئه‌م دوو فاكتۆره عه‌داڵه‌تخوازی و قووڵبوونه‌وه و ڕادیكاڵیسمی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ت و بزووتنه‌وانه‌ی په‌ره‌پێداوه. كووژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان به ڕێكخستنی هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵك، خاوێنكردنه‌وه‌ی گوند و سه‌یرانگاكان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خۆبه‌خش، حه‌ره‌كاتی سه‌مبۆلیك دژبه سیگار و قلیان كێشان و ئاگردانی قلیانه‌كان له مه‌یدانه گشتییه‌كان، شكاندنی چه‌كی ڕاو و قه‌فه‌س و ڕه‌هاكردنی باڵنده‌كان له به‌ند، كه‌مپه‌ینی دژبه ڕاو و توندوتیژی، هاوده‌ردیی مامۆستایان و خوێندكاران له‌گه‌ڵ شاگردانی نه‌خۆش و دیداری ده‌سته‌جه‌معیی له ئه‌وان، كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له منداڵانی شین‌ئاوێ كه له مه‌دره‌سه‌یه‌كی نائه‌مندا له ئاگردا سووتان، ناوه‌نده جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ دیفاع له مافی مرۆڤ و هیتر، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ن له‌و حه‌ركه‌ت و داهێنانه پێشڕه‌و و پێشكه‌وتووانه.
دیفاع له‌م داهێنانه پێشڕه‌وانه، به‌هێزكردنیان تا ئاستی ڕه‌وتێكی جیددی و به‌توانای كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ركێكی ئینسانی و شۆڕشگێڕانه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له ڕابردوو له‌گه‌ڵ دنیای مۆدێرن و پێشكه‌وتوو هاوئاهه‌نگ ده‌كات و پشتیوانیی ملیۆنیی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش به‌دوای خۆیدا دێنێت.