ڕۆژنامه‌ی “هه‌مشه‌هری ئانلاین” ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ده‌ركه‌وته‌كانی فه‌لاكه‌ت له پارێزگاكانی ئێران بڵاو كرده‌وه. له‌م ڕاپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به دوو پارێزگای كوردنشینی كرماشان و كوردستان هاتووه كه: “دوو پارێزگای كرماشان و كوردستان له كۆتایی ساڵی ١٣٩٩دا له بواری ده‌ركه‌وته‌ی فه‌لاكه‌ت باڵانشین بوون، واته كۆی ڕێژه‌ی ئاوسان و بێكاری له‌م دوو پارێزگایه‌ی ڕۆژئاوای ئێران گه‌یشتووه‌ته ٥٨ له‌سه‌د”. بێگومان وه‌ك هه‌میشه ئاماره‌كانی ڕژیم به‌ئامانجی داپۆشینی ڕاستییه‌كان، ده‌ستكاری ده‌كرێن و له‌مباره‌شه‌وه ڕێژه‌ی ئاوسان و بێكاری، یان هه‌مان ده‌ركه‌وته‌ی فه‌لاكه‌ت له‌م پارێزگایانه یه‌كجار زیاتر له ڕێژه‌یه‌كه كه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. ئه‌گه‌ر له باس كردنی لیستی دور و درێژی ئه‌و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه كاره‌ساتبارانه‌ی كه له پشت ئه‌م ئامارانهوهن بگوزه‌رێین، هه‌ر ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه‌ی فه‌لاكه‌ت له پارێزگا كوردنشینه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران دوو دیارده‌ی: كۆچبه‌ری و كۆڵبهریی له پانتاییه‌كی به‌ریندا لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م كۆچبه‌ری: یه‌كێك له دواهاته‌كانی ئه‌م فه‌لاكه‌ته، كۆچ كردنی كرێكاران و لاوانی خوازیاری كار بۆ كوردستانی عێراقه. ئه‌م دیارده‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆگرتووه. له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌واڵنێریی “ئیلنا” ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به باروودۆخی كرێكارانێك كه بۆ كار ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستانی عێراق ده‌بن ئاماده كردووه كه باس كردنی چه‌ند به‌شێكی، ئه‌و باروودۆخه یه‌كجار دژواره‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، ده‌رده‌خات. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته “ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كرێكارانه له په‌راوێزی مه‌یدانه گه‌وره‌كانی شاره‌كانی كوردستانی عێراق به ڕوخسارێكی ناڕه‌حه‌ت و نێوچاوانی گرژه‌وه ده‌ست به ئه‌ژنۆ دانیشتوون. ئه‌وان به تاسه‌ی دووری له بنه‌ماڵه و ده‌ردی ژیانه‌وه، هه‌موو ڕۆژێ به‌ره‌به‌یانیان چاوه‌ڕوانن. ئه‌وان چاوه‌ڕوانی كارن”.
هه‌ڵبه‌ت هه‌میشه كرێكارانی پارێزگا كوردنشینه‌كانی ئێران بۆ كار به‌ره‌و كوردستانی عێراق ڕۆیشتوون، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و چه‌ند مانگی ڕابردوودا كه فهلاكهتی ئابووری پانتایی به‌رینتری بهخۆگرت و نرخی پاره‌ی ئێران یه‌كجار دابه‌زی، شه‌پۆلی كۆچ كردن به‌رینتر بووه‌ته‌وه. كرێكاران ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان وه‌ڕێ ده‌كه‌ون. ئه‌وان زیاتر له به‌شی بیناسازییدا خه‌ریكی كار ده‌بن كه كارێكی سه‌خت و پڕ زه‌حمه‌ته. له كوردستانی عێراق نه “ئیمه‌نیی كار” ئه‌وه‌نده له‌گۆڕێ دا نییه و نه ئیداره‌ی كار به‌سه‌ر كارگاكاندا چاوه‌دێری ده‌كات و نه لێپرسینه‌وه‌ی كار مانایه‌كی وای هه‌یه، كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌وێ نه سه‌ندیكایه‌كیان هه‌یه و نه ئه‌نجومه‌نێكی پیشه‌یی. هیچ كه‌س نییه له مافی ئه‌م كرێكارانه دیفاع بكات. ئه‌گه‌ر تووشی ڕووداو بن، چ بمرن یان كه‌م ئه‌ندام بن، هیچ باسێك له مووچه وه‌گرتن و خه‌ساره‌ت له گۆڕێ دا نییه. به ده‌یان جار حه‌قده‌ستی كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه نه‌دراوه و كرێكارانیش نه‌یانتوانیوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن. پاشه‌رۆك كردن بۆ كرێكارانی كۆچبه‌ر به مانای ئه‌وه‌یه كه باروودۆخی ژیانێكی یه‌كجار خراپتر ته‌حه‌مول بكه‌ی تا بتوانی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌لا نێی و بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ت كه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تین، بینێرێوه. زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه له بینا نیوهكارهكاندا شه‌و تێده‌په‌ڕێنن كه له هه‌موو بوارێكه‌وه هیچ ئیمكاناتێكی ژیانیان نییه و یه‌كجار له به‌رده‌م مه‌ترسی و نه‌خۆشیی دان.
دووهه‌م كۆڵبه‌ری: كۆڵبه‌ری یه‌كێكی دیكه له دواهاته رێكۆردشكێنهكانی ده‌ركه‌وته‌ی فه‌لاكه‌ته له ناوچه كوردنشینه‌كان. ئه‌وه‌یكه پێی ده‌وترێ كۆڵبه‌ری، له‌ڕاستیدا گیان دانه له به‌رامبه‌ر پارووه نانێك كه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست هێنانی ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی ئاسایی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا له جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بێبه‌ری كردووه. ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كه‌سانێك كه كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن له‌به‌ر ده‌ست دا نییه به‌ڵام به‌رئاورد ده‌كرێ كه له نێوان ١٠٠ تا ١٥٠ هه‌زار كه‌س له مه‌ودای ٧٠٠ كیلۆمیتری سنووره‌كاندا له ڕێگه‌ی كۆڵبه‌رییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌ناو كۆڵبه‌راندا له مێرمنداڵانی ١٢ ساڵه‌وه ده‌بیندرێ تا پیره‌پیاوانی ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن. هه‌روه‌ها ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه و لاوانی خوێنده‌واری بێكاریش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆڵبه‌ران پێكدێنن. زۆربه‌ی تێپه‌ڕگه سنوورییه‌كان له سه‌ڵماسه‌وه تا هه‌ورامان شوێنی تێپه‌ڕینی ژنان و پیاوان، لاوان و تازهلاوانێكه كه بۆ وه‌ده‌سهێنانی بژێوی ژیانیان له‌گه‌ڵ مه‌رگ له كایه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دان. كۆڵبه‌ری له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه تاوانه، هه‌ربۆیه هه‌موو ڕۆژێ ژماره‌یه‌ك له‌م زه‌حمه‌تكێشه بێدفاعانه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی داروده‌سته به‌كرێگیراوه‌كانی سپا و هێزی ئینتزامی و هه‌روه‌ك دوژمن له به‌ره‌ی شه‌ڕدا ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. ئه‌وان ده‌بنه ئامانجی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و درێژه‌ی ژیانیان ده‌كه‌نه بارمته‌ی وه‌ده‌ست هێنانی پاروویه‌ك نان. وه‌رزی زستان و سه‌رمای ناخ ته‌زێنی زنجیره چیاكانی زاگرۆس، كار له شه‌و و تێپه‌ڕین له ملیۆنان مینی به‌جێماو له شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق و بۆسه‌ی چه‌ته و باج وه‌رگرانی سپای پاسداران و هێزه ئینتزامییه‌كان كه هه‌موو شه‌وێ به كوشتنی كۆڵبه‌رێك چرای دووكه‌ڵ گرتووی هیوای بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار ده‌كوژێننه‌وه، باروودۆخ و شوێنی كاری كۆڵبه‌ران پێكدێنێت. كۆڵبه‌ران سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م مه‌ترسییانه به‌ناچار به‌شێك له حه‌قده‌سته كه‌مه‌كه‌ی خۆیان وه‌ك باجی تێپه‌ڕین به پاسه‌وانانی سه‌رسنووری ڕژیمی ئیسلامی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ندین تێپهڕگهش له خاكی كوردستانی عێراقن كه تێیدا هێزی چه‌كداری حیزبه سیاسییه‌كانی نه‌یاری ڕژیم ڕێگا له كۆڵبه‌ران ده‌گرن و ئه‌وانیش به ناڕه‌وا به‌شێك له داهاتی كه‌می كۆڵبه‌ران داگیر ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستان له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ههمشههریدا له سه‌رووی ده‌ركه‌وته‌ی فهلاكهتهوهیه له ئێران، له ڕوانگه‌یه‌كی دیكههوه، له بواری خۆڕاگری و ته‌سلیم نه‌بوون له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامیشدا باڵانشینه. ئه‌گه‌ر به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی له كوردستان ده‌ركه‌وته‌ی بێكاری و هه‌ژاری و فهلاكهتی خه‌ڵك له‌سه‌رێیه، به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئێران‌دا كوردستان به‌رده‌وام وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی وشه‌ی خۆڕاگری و ناڕه‌زایه‌تی و ته‌سلیم نه‌بوونه. ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕی كوردستان نه به هه‌ژاری و بێبه‌شی، به‌ڵكوو به خۆڕاگریی سه‌ربه‌رزانه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕژیمی هاری كۆماری ئیسلامی، به ته‌سلیم نه‌بوون له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی جهنایهتكارانهی ئه‌م ڕژیمه و خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه پێشێلكراوه‌كانی خۆی مانا په‌یدا ده‌كات. كوردستانی سه‌ربه‌رز، ناوی سه‌نگه‌ری شۆڕشی بێبه‌شان و ستهملێكراوانی ئێرانی له‌سه‌ره.