به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پیتروشیمی عه‌سه‌لویه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرت.
كرێكاران به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م پیتروشیمییه له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی نوسراوه و وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ناوه‌نده هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنییان لێ كرا.