ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تی به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند و پیسكردنی هه‌وا كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و پلاكارده‌كانیان كۆكرده‌وه و ڕێگه‌یان ندا كۆبوونه‌وه‌كه درێژه بكێشێت.