ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه چه‌نده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له به‌رده‌م زیندان و ناونده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه و هه‌ر جار هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كردۆته سه‌ریان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و پێشتریش چه‌ند ژن و پیاو به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م زیندانی قزلحه‌سار بریندار كرابوون.v