ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستڕێژی گوللەیان كرده سهر خۆپیشاندەران و بەوهۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان تەقەی راستەوخۆیان لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر کردووە و برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە. ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە، ماوەی چەند مانگێک بوو خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا کەمیان کردبوو.