وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی یونان ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان باسی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان له‌م وڵاته كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره، لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س بێ سه‌رپه‌نا بوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ڕوویداوه كه له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه ٢٠٠ كه‌س خێوه‌ته‌كانیان و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌ناو ئاگردا سووتاوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه حه‌وت كه‌س له په‌ناخوازان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.