له ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٩ و ١٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی “ئه‌ڵوه‌ند”ی هه‌مه‌دان و مهاباد، به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و تێكهه‌ڵچوون له زیندانبانه‌كان، له‌م زیندانانه هه‌ڵاتوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌ڵوه‌ند، به‌نده‌كانی ئه‌م زیندانه‌یان ئاگرتێبه‌ردا و له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان تێكهه‌ڵچوون. له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان هه‌ڵاتوون. شایانی باسه، زیندانبانه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له زیندانییه‌كان كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ندكراوانی زیندانی هه‌مه‌دان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی پێیان، له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان تێكهه‌ڵچوون و به‌نده‌كانیان ئاگرتێبه‌رداوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا ئامارێك ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ڕایانكردووه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوانی زیندانی مهاباد به هه‌مان شێوه ده‌ستیان كردووه به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و ئاگرتێبه‌ردانی به‌نده‌كانی ئه‌م زیندانه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه شه‌شه‌مین حاڵه‌تی له‌م چه‌شنه‌یه ڕوو ده‌دات كه به‌ندكراوان بۆ ڕزگاربوون له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك. پێشتریش به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی، خۆڕه‌م ئاباد، ئه‌لیگوده‌رز، ته‌ورێز و سه‌قز، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان، ڕایانكردبوو.