کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دارستانه‌كانی گه‌چساران

كاربه‌ده‌ستانی گه‌چساران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ ئاگر له‌ دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، نزیكه‌ی ٩٠ هێكتار له‌ناو ئاگردا سووتاون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،به‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگری به‌رین له‌ دارستانه‌كانی ئه‌ره‌سباران، ئێستا ئاگر له‌ دارستانه‌كانی گه‌چساران كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٩٠ هێكتار له‌ دار و باغه‌كانی ده‌ورووبه‌ر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌. به‌ پێی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی شارستانی گه‌چساران، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ نزیك كارگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵداری ده‌ستی پێكردووه‌ و ناوچه‌ی “سه‌رابننیز” و “ته‌لخاب شیرین”ی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا ٣٠ هێكتار له‌ زه‌وی زاره‌كان و هه‌روه‌ها ٦٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ناو ئاگردا سووتاون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah