بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕێکى شارى دهۆک زیاتر لە ١٠ دوکان سوتاون و چەند هاوڵاتییەکیش تەنگەنەفەس بوون.
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه، ئاگر لە بازاڕێکى گەڕەکى سەرهەڵدانى شارى دهۆک کەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە. شایانی باسه، تیمەکانى بەرگرى شارستانى سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن، بەڵام تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیانەکانیشی نازانرێت. ئهمه لهحاڵێكدایه كه بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکەوە ١٠ کەس دووچارى تەنگەنەفەسی هاتوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.