ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیرهه‌ڵگری جۆری “بۆیینگ” سه‌ر به شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئاریانا”ی ئه‌فغانستان، به ٨٣ سه‌رنشینه‌وه‌ی له ویلایه‌تی غه‌زنی كه‌وته خوارێ.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م فڕۆكه‌یه له گوندی “سه‌دووزی” له وێلسواری “ده یه‌ك” له ویلایه‌تی غه‌زنی كه‌وتووه‌ته خوارێ. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی تاڵبان ئیدیعای كردووه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خراوه‌ته خوارێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی نیزامی ئه‌مریكا له‌م پێوه‌نده‌دا، هیچ لێدوانێكیان ده‌رنه‌بڕیوه.