به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێره‌كانی ڕووسیه، فڕۆكه‌یه كه سه‌رنشینه‌كانی هه‌مووی چه‌ترباز بوون، له ناوچه‌ی تاتارستانی ئه‌و وڵاته كه‌وتۆته خواره‌وه كه به هۆیه‌و لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌یه له جۆری “ال ٤١٠” و ٢٣ سه‌رنشینی تێدا بووه كه حه‌وت كه‌سیان له لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه ڕزگار كراون به‌ڵام دۆخی یه‌كێكیان زۆر ناجێگیره. شایانی باسه كه له ڕووداوێكی دیكه كه له مانگی سێپتا‌مبر له‌و وڵاته ڕوویدا چوار سه‌رنشینی فڕۆكه‌یه‌ك كه ١٦ سه‌رنشینی هه‌بوو گیانیان له ده‌ست دابوو.