دوابەداوی بڵاو بوونەوەی توشبوونی چەند کەس بە نەخۆشی کۆرۆنا لە ئێران، هەواڵنێری ڕویتێرز بڵاوی کردەوە کە ٤١ کەس لە ئێران تووشی ئهم ویرۆسه بوون.
نەخۆشینی کۆرۆنا یەکێک لە نەخۆشینەکانی جیهانە کە تا ئیستا بە هزاران کەسی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت “چین” کردوەتە قوربانی. پێویستە بوترێت کە ڕژیم بە سازمانی بێهداشتی جیهانی ڕاگەیاندووە کە تەنیا ٨ کەس بە نەخۆشینی کۆرۆنا تووش بوون. چەندین پەرەستار و دوکتۆر راگەیاندوە، بە هۆی نەبوونی کیت بۆ شناسایی تووشبوان بەم ویرۆسه، نەبوونی ماسک، نەبوونی دەستکێش، ژمارەی دروستی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام پێ دەچیت بە سەدان کەس لە ئێران تووشی بوبێتن و کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوونی کەسانی زیاتر بەم نەخۆشینە.