پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە ٢ حهفتهیه سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی ئیمكاناتی بێهداشتی نەخۆشخانەیی و دەوا و دەرمان بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی مەهاباد، ڕاگەیاندووه: “سەرجەم ٢٤ کەس بە گومانی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا تاقیکارییان بۆ کراوە کە ١٢ کەسیان ئەرێنی بووە و پاش پێدانی هەندێک دەوا و دەرمان، بەهۆی نەبوونی تەخت لەو نەخۆشخانەیە، ڕەوانەی ماڵەوە كراون. ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگهیاندووه، ئەو ١٢ کەسەکەی دیکە تاقیکارییەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە و هەتا ئێستا وڵامی تاقیکارییەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەهاباد نەکردووەتەوە. شایانی باسه، ئەو ١٢ کەسە باری تەندروستییان زۆر خراپە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.