به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی ئوستانی كرماشان به‌هۆی كه‌مهێنانی هێز بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، په‌نایان بۆ خانه‌نشینكراوانی سپای پاسداران بردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له كرماشانه‌وه، به‌رپرسانی ئوستانی كرماشان ڕۆژانه له ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی مه‌سێجه‌وه داوا له خانه‌نشینكراوانی سپای پاسداران ده‌كه‌ن له مه‌یدانی “گاراژ” و شه‌قامی “پوستی قه‌ندی” كۆببنه‌وه و خۆیان به فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بناسێنن. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌ڵێنی په‌رداختی ڕۆژانه ٧٠٠ بۆ ١ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستیان به خانه‌نشینكراوانی سپای پاسداران داوه به‌ڵام زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوون به‌شداری له سه‌ركوتی خه‌ڵكدا بكه‌ن.