ده‌زگای هه‌واڵنێری كاری ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه به‌شێك له په‌یمانكاره‌كانی شاره‌داری تاران، منداڵانی كار وه‌كوو پاكبان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆڵان و شه‌قامه‌كان به‌كار ده‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، چه‌ندین منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ له ده‌ورووبه‌ری مه‌یدانی دووهه‌می سادقیه له ناوچه‌ی پێنجه‌می تاران ماوه‌ی چه‌ند مانگه به جل و به‌رگی شاره‌داریه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه بۆیان دابین كراوه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێی كوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌كارهێنانی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ نایاساییه به‌ڵام به هه‌زاران منداڵی كار له ئێران له‌لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه وه‌كوو هێزی كار به‌كار ده‌برێن و ده‌ستدرێژی سێكسی و زۆڵمیان لێ ده‌كرێت.