کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كه‌ڵك وه‌رگرتنی سپای پاسداران له‌ “ئه‌لقاعیده‌” بۆ تیرۆری نه‌یاره‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

كه‌ڵك وه‌رگرتنی سپای پاسداران له‌ ئه‌لقاعیده‌ بۆ تیرۆری نه‌یاره‌كانیان

“زاڵمای خه‌لیل زاد” دیپلۆماتی ئه‌رشه‌دی ئامریكایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: “گرووپی تیرۆریستی “ئه‌لقاعیده‌” له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی په‌یماننامه‌ی واژۆ كردووه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی شوێنێكی ئه‌من نه‌یاره‌كانی ڕژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیرۆر بكات”.

“زاڵمای خه‌لیل زاد” به‌ ئاماژه‌كردن به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئینته‌رناشناڵ و داخستنی ده‌فته‌ری ئه‌و میدیایه‌ له‌ له‌نده‌ن، له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: “ڕژیمی ئیسلامی ئێران ڕووی هاوردووه‌ به‌ تیرۆركردنی نه‌یاره‌كانی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ڕژیم بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی ئێران ئینته‌رناشناڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و میدیایه‌ی ناچار كرد ده‌فته‌ره‌كه‌یان له‌ له‌نده‌ن دابخه‌ن”. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: “سه‌‌یفۆلعه‌دل” جێگری “ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهێری” ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران مامه‌ڵه‌ی كردووه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ دژبه‌رانی ڕژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی شوێنێكی ئه‌من، تیرۆر بكات.