به‌پێی ڕاپۆرتی فورات نیووز، كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانی پێشووی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی داعش كه مافی په‌نابه‌رێتیان له توركیا وه‌رڕگرتووه، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ڕێكخراون و ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌ربازانی ئه‌فغانستانی و ئه‌ندامانی داعش سه‌ره‌تا بۆ بنكه‌یێكی نیزامی له ئه‌رزه‌ڕووم له باكووری كوردستان ده‌نێردرێن، دواتر له پایگایێكی ئه‌رته‌شی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان جێگیر ده‌كرێن و هه‌نارده‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و “ی.پ.گ و “ی.پ.ژ” ده‌كرێن. به‌پێی ئاماره‌كان، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی‌دا زیاتر له ٢ ملیۆن و ٢٩٧ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی و پاكستانی له ئێرانه‌وه ده‌ربازی نێو خاكی توركیا بوون، به‌شێكی زۆریان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراون به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌ندامانی توركی ئه‌رته‌شی پێشووی ئه‌فغانستان و ئه‌ندامانی ئه‌فغانستانی گرووپی داعشی وه‌رگرتووه و ڕاهێنانیان پێ ده‌كات.