كەناڵی سی سی تی ڤی- کە کەناڵى فەرمى حكومەتى چینە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بە كۆمپانیای “چاینا ئیسترن”، كە ١٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە نزیك شاری وۆچو لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری “گوانگشی جوانگ” لە باشووری خۆرئاوای ئهو وڵاته تێكشكاوه.
بەپێی هەواڵە ناوخۆییەکانی چین، لەبارەى ئامارى قوربانیەکانەوە ئاماژەى بهوه دراوه، تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكان دیا نییە و لە ئێستاشدا تیمەكانی فریاكهوتن بۆ شوێنی ڕووداوەكە نێردراون. جێگای ئاماژهیه له كاتی كهوتنهخوارهوهی ئهو فڕۆكهیه ئاگر لهو ناوچه شاخاویه کەوتووەتەوە و هێشتا زیانە گیانیيەکان نازانرێت.