سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای توركیه لە سه‌ر ئاسمانی شارۆچکەی تل ڕەفعەت–ی ڕۆژئاوای کوردستان كه خه‌ریكی گه‌ڕان و به‌ئامانج گرتنی چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی سه‌ر به هه‌سه‌ده بوو ، کەوتەخوارەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌یه لەنزیک گوندی “بێلونیا–ی” سەر بە شارۆچکەی “تل ڕەفعەت” لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتە خوارەوە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئه‌و فڕۆکەکە و زیانەکانی نەزاندراوە.