کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كه‌م بوونی قوتابخانه له‌ كوردستان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌

به‌ڕێوه‌به‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه‌، ته‌یاركردن و په‌ره‌پێدانی قوتابخانه‌كانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه، سه‌قز، قوروه‌، دێولان و ناحیه‌ی یه‌كی سنه‌ كه‌می كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه‌یان هه‌یه‌.

به ‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ١٩ له‌ سه‌دی فه‌زای ئامووزشی پارێزگای كوردستان پێویستی به‌ ڕووخان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌و ڕێژه‌یه‌ شه‌ش له‌ سه‌دیان ئه‌بێ بڕووخێندرێن و ١٣ له‌ سه‌دیان نۆژه‌ن و چاك بكرێنه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ناحیه‌ی یه‌كی سنه‌، دێولان، قوروه‌، سه‌قز، بانه و مه‌ریوان دوو شیفته‌ كراون و ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر لاوازه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-