ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی ڕێگری له كوژانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری كاره‌با و بڕینی پلان بۆ داڕێژڕاوی به‌رق، ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی ١٥ پارێزگا، له‌وانه كوردستان و كرماشانی بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، داخست.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ئیداره ده‌وڵه‌تیی و شیركه‌ت خسووسییه‌كانی پارێزگاكانی سمنان، زه‌نجان، خووزستان، قوم، بووشێهر، مه‌ركه‌زی، ئیسفه‌هان، یه‌زد، سیستان و به‌لووچستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خۆراسانی جنووبی، لۆڕستان، كرماشان و كردستان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه داخراون. بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و به‌رق ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هاونیشتمانیان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت وڵامی داواكاری خه‌ڵك ناداته‌وه به‌ڵام بۆ شانۆی هه‌ڵبژاردن و مه‌راسمه‌كانی مانگی مۆحه‌ڕه‌م ئاو و به‌رقی خۆڕایی دابین ده‌كات.