کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای كوردستان

كه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای كوردستان 1

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای كوردستان، وێڕای كه‌می مه‌دره‌سه‌، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی قوتابخانه‌ی نائه‌من‌دا به‌ره‌وڕوون و ده‌یان مه‌دره‌سه‌ پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ٣١ ناوچه‌ی پارێزگای كوردستان كه‌ مه‌سكه‌نی مێهر ساز كراوه‌، پێویستیان به‌ ٣١ قوتابخانه‌ی ١٢ كلاسه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئامووزش و په‌روه‌رش بودجه‌ی نییه‌. بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئامووزش و په‌روه‌رش ئوستان له‌ یه‌ك ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن ڕیاڵ بۆ ٢ ملیارد و ٢٢٠ ملیارد ڕیاڵ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا وڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌ چوونكه‌ نرخی كه‌لووپه‌لی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و حه‌قده‌ستی كرێكار و ئه‌ندازیار چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌.