به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەمریکا ھێزە کوردییەکانی لە رۆژئاڤای کوردستان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە سوریا ئاگادار كردۆتهوه.
“بەسام سەقەری” نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات لە واشینگتۆن رایگەیاند: ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە بە کشانەوەی ھ ھەنگاو بە ھەنگاوی هێزەکانی لە رۆژئاڤای کوردستان و سوریا، بەڵام بهڵێنیان داوه كه پرۆسەکە ھاوشێوەی ئەفغانستان نابێت. ناوبراو له بهشێكی دیكهی وتهكانیدا دهڵێت: ھێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی جەنگی داعش دەمێننەوە، بەڵام ئەو کاتە ڕوون نییە و ئیدارەی خۆسەری داوایکردووە، تا ئەو کاتەی رێگە چارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی سوریا دەدۆزرێتەوە، ئەمریکا لەو وڵاتە بمێنێتەوە.