ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، “یووسفی” نوێنه‌ری مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه نێوه‌ی دانیشتووانی ئێران كرێ نشینن له حاڵێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه پێشتر كه‌متر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
به‌وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ڕژیم، ٦.٥ ملیۆن بنه‌ماڵه له ئێران كرێ نشینن و زیاتر له ٥٣٪ی دانیشتووانی شاری تاران ماڵێكیان له خۆیان نییه و ئیجاره نشینن. له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ڕێژه‌ی كرێ نشینان كه‌متره به‌ڵام به شێوه‌ی مام ناوه‌ند ٥١٪ی حه‌شیمه‌تی ئێران ئیجاره نشینن له حاڵێكدا پێشتر ناوه‌ندی ئامار ئێران ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ٢٣٪ ڕاگه‌یاندبوو. خراپی دۆخی ئابووری، هه‌ڵاوسان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێ نشینی له ئێرانه.