رۆژه‌كانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی مارس به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٨ و ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ هه‌تاوی نزیك به ٢٠٠ میلیۆن كرێكار؛ ناوه‌نده‌كانی كارییان داخست و به داخوازییهایه‌كی گشتگیر هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان تا سیاسه‌ته‌كانی ” های كابینه “ی راستی تووندره‌وی ” نارێندرا موودی ” و ناوه‌نده‌كان و كه‌لان سه‌رمایه‌كانی ” دارانانگێل “ی هێند؛ سه‌رله‌نوێ و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به چالێش بكێشن. خواسته‌كانی كرێكاران باشتر بوونی باروودۆخ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان؛ بیمه سه‌راسه‌ریه‌كان بۆ كرێكارانی غه‌یره‌ره‌سمی؛ باشتر بوونی باروودۆخی كاری و مه‌عیشه‌تی جووتیاران و نه‌داره‌كان؛ ڕاگرتنی خسووسی سازی و لابردنی یاسای كاری نوێ بوون.
به پێی دوایین راپۆرت و هه‌واڵه‌كان؛ ئه‌م مانگرتن و خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه فه‌راخانه‌كه‌ی داوه له ته‌واوی ئیاله‌ته‌كانی گرینگ بۆ نمونه ” دێهلی نۆ؛ په‌نجاب؛ هاریانا؛ كرالا؛ ئۆدیشا؛ ئاندهارا برادیشا ” زۆر به باشی وڵامی وه‌رگرتۆته‌وه. ئه‌م پێشوازییه له شه‌رایتێكدا ئه‌نجام دراوه كه بۆ نمونه له ئیاله‌تی ” كرالا”؛ دادگای باڵا مانگرتن بۆ كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی؛ به نا یاسایی راگه‌یاندووه. هه‌ر له‌م ئیالاته؛ زۆرترین كارمه‌ند و كرێكارانی ئیداری و ناوه‌نده‌كانی كاریی ده‌وڵه‌تی له مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شدارییان كردووه. له ئیاله‌ته‌كانی جنووبیش؛ پۆلیس به پێویستی نه‌زانی تا بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگای خۆپیشانده‌ران هه‌وڵێكی زۆر بدات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه شه‌قامه‌كان زۆر كه‌م ئۆتۆمۆبیلی تێدابوو. له ئیاله‌تی به‌نگال پشتیوانانی مانگرتن و خۆپیشاندان؛ رێگای ئوتوبوسه‌كان كه به كار هاتبوون بۆ هێنان و گواستنه‌وه‌ی گشتی له لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌حه‌لی؛ داخرا و به‌ریان پێ‌گیرا. له ” هاریانا ” خه‌ڵك و به تایبه‌ت خوێندكاران؛ ئوتوبوسه‌كانی نێردراو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌حه‌لییان بایكۆت كرد. له چه‌ندین ئیاله‌ت كرێكارانی شاره‌داری له مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شدارییان كرد و بوونه هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكێكی زۆرتر بزانن كه مانگرتن و ناره‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی مانگرتووان ئاشنا بن. له تواوی هێندووستان ئه‌و دامه‌زراوه كرێكاریانه‌ی كه فه‌راخانه‌كه‌شیان نه‌دابوو له مانگرتن و ناره‌زایه‌تییه‌كان پشتیوانی‌یان كرد و ئه‌ندامانی خۆیان هاندا كه له‌م ئاكسیۆنانه‌دا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌وان هۆی به‌شداری خۆیان؛ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی دژه كرێكاری؛ دژه جووتیاری و دژه خه‌ڵكی كابینه‌ی ” موودی ” ناولێبرد. زۆرترین كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی؛ به‌خشنامه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ نایاسایی بوونی مانگرتن و نایاسایی بوونی به‌شداری خه‌ڵك له شوێنه‌كانی كاری له‌به‌رچاو نه‌گرتو و لێبڕاوانه له مانگرتن و ناره‌زایه‌تییه‌كاندا به‌شدارییان كرد. ئه‌م مانگرتنانه ” سه‌نایه‌عی فلێزی؛ هێنان و گواستنه‌وه‌ی گشتی؛ خه‌ده‌ماتی ده‌وڵه‌تی و بانكی “؛ زۆرتر له به‌شه‌كانی دیكه خسته ژێر كاریگه‌ری خۆی.
به‌ستێنی ئه‌م مانگرتنه؛ ٨ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كابینه‌ی ” موودی ” و چه‌ند به‌رابه‌ر بوونه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران؛ پێكیهێنانوه. ” شووراكانی ناوه‌ندی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری سه‌راسه‌ری هێند ” له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌م بۆنه‌وه نووسی كه كابینه‌ی موودی له كاتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی كرۆنا؛ كرێكارانی ناچار كردووه كه وه‌ك كۆیله له‌سه‌ركار بن و گیانان بكه‌نه ده‌ستمایه‌ی قازانجه نجوومییه‌كان بۆ سه‌رمایه‌داران.
له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه:
” كابینه‌ی موودی ده‌یان میلیۆن له كرێكارانی به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت؛ جووتیاری و خه‌ده‌ماتی به برسییه‌تی كێشاوه و خه‌رابتر له‌مه ئه‌وانی به مه‌رگی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌خۆشی كوویدی ١٩ مه‌حكووم كردووه تا یه‌ك ده‌رسه‌د كه ٧٧ ده‌رسه‌د له سه‌روه‌تی به‌رهه‌مهاتوو له مه‌ینه‌تی كرێكاران؛ بۆخۆیان هه‌ڵگرن و قه‌ڵه‌وتر بن “.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ته‌ئكیدی كردووه كه كرێكاران له‌گه‌ڵ خۆڕاگری و خه‌باتی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م كابینه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه كه له راستیدا؛ حاكه‌مییه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده زه‌به‌لاحه‌كان و ناوه‌نده‌كانه؛ راوه‌ستاون و راده‌وه‌ستن. ئه‌م خۆڕاگرییه و به‌ربه‌ره‌كانییه له به‌ستێنه‌كانی جۆڕاوجۆر وه‌ك خه‌بات بۆ دوو به‌رابه‌ر كردنی حه‌قده‌سته‌كان؛ به تێكشكاندنی سیاسه‌تی هه‌رزان و هه‌رزانتر كردنی هێزی كار؛ دزین و بردنی سه‌رچاوه‌كان؛ سه‌روه‌ت و ئیمكاناتی گشتی له‌ژێر ناوی خسوسی سازیه‌كان؛ خه‌بات له‌دژی یاسای كرێ كۆیله‌گه‌رانه؛ به‌ربه‌ركانی له‌گه‌ڵ بێكاری؛ له‌قاودانی كه‌مته‌رخه‌می كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دژی ویرووسی كرۆنا؛ پشتیوانی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی مه‌عیشه‌تی نه‌داره‌كان و پێش‌گرتن له پێشێلكردنی مافه دێمۆكراتیكه‌كانی شارومه‌ندان؛ خۆی نیشاندا. راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه كه سه‌دان میلیۆن كرێكار؛ پشتیوانی جووتیارانێك بوون كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ربه‌ره‌كانی له به‌رامبه‌ر دار و ده‌سته‌ی خوێنمژی ده‌سه‌لاتدار به سه‌ر چاره‌نووسی وڵات پاشه‌كشه پێكردووه و داخوازیی لابردنی یاسای دژه جووتیاری و دژه وه‌رزێری خۆی؛ وه‌دی هێنا.
جیا له ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان؛ ئه‌حزابی كۆمۆنیست و دژه سه‌رمایه له هێندیش؛ ڕاگه‌یه‌ندراوگه‌لێكیان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی ٢٨ و ٢٩ی مارس و سه‌دان میلیۆن كه‌سی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وان وێڕای ناولێبردنی سیاسه‌ته‌كانی دژه كرێكاری؛ ناسیۆنالیستی و دژه مه‌زهه‌بی ده‌سه‌لاتی راستی تووندره‌وی كابینه‌ی موودی؛ تاكتیكه‌كانی دوو به‌ره‌كی نانه‌وه‌ی ئه‌وانیان به‌رجه‌سته و له‌قاودا. ئه‌وان رایانگه‌یاند؛ كابینه‌ی موودی و سه‌رمایه‌داران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به داگیرسانی ناكۆكییه‌كانی فێرقه‌یی و ته‌بلیغ و ده‌ستدرێژی له‌دژی لایه‌نگرانی مه‌زهه‌بی وه‌ك ئیسلامییه‌كان؛ سه‌ره‌نجی كۆمه‌ڵگا له ناكۆكیگه‌لی قووڵی ئابووری؛ سیاسی و مه‌سائلی مه‌ربووت به مافی ژنان و كه‌مینه‌كان به لاڕێدا به‌رن. له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه به‌ربه‌ره‌كانی و ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی كرێكاران؛ جووتیاران؛ ژنان و هه‌ڵسووڕاوانی مافی دێمۆكراتیكی شارومه‌ندان له چه‌ند ساڵی ڕابردووی سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی لێژنه‌ی حاكمیان؛ لێره‌و له‌وێ به شكه‌ست كێشاوه. هێزه‌كانی چه‌پ و سۆسیالیست نووسیان كه سه‌ركه‌وتنی مانگرتنه‌كانی دوو رۆژی دوایی ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و پێش بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی ئامانجه‌كانی ئازادیخوازانه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی ژێر سته‌م براوه‌ته پێش.
ئه‌گه‌ر چی مانگرتن و ناره‌زایه‌تی چه‌ند سه‌د میلیۆنی كرێكاران و پشتیوانه‌كانیان له ٢٨ و ٢٩ی مارسی ٢٠٢٢ كۆمه‌ڵگای ١ میلیاردی و ٣٩٠ میلیۆنی هێند خسته ژێر كاریگه‌ری خۆی به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ده‌سته راستی و پرۆ سه‌رمایه به وتنی درۆ و فریوكاری ئه‌م كاره‌یان بێ ئاكام و به زیانی خه‌ڵك هه‌ڵسه‌نگاند. ئه‌وان جه‌هه‌نه‌می پێكهاتوو له‌دژی كرێكاران؛ ژنان؛ جووتیاران و كه‌مینه‌كانیان وه‌ك ” كۆمه‌ڵگای هه‌نگوێن ” ناو لێبرد.
هێزه‌كانی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی ژنان؛ وێڕای ناولێبردنی قازانجه‌كانی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه نووسییان؛
” هه‌ڵبه‌ت ناوه‌نده ئابوورییه‌كان به كامی سه‌رمایه‌داران؛ وه‌ك هه‌نگوێن شیرینه به‌ڵام بۆ كرێكاران؛ ژنانی ژێر سته‌می زیاتر و جووتیارانی هه‌ژار وه‌ك سه‌مێك وایه و ئه‌م مه‌عاده‌له‌یه ئه‌بێت؛ بگۆڕدرێت.