٣ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان له شاره‌كانی كرمان، راوه‌ر، كوهبان و زه‌ره‌ند له ئه‌وه‌ڵی مانگی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، زیاد كردنی حه‌قده‌ست به پێی پیشه و پێشینه‌ی كار و هه‌روه‌ها داواكاری ئه‌وه‌ن كه كرێكاران له جیات ٢٠ ساڵ، به پێشینه‌ی ١٥ ساڵ كاره‌وه، خانه‌نشین بكرێن. هه‌روه‌ها كرێكاران له ئاست بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ران سه‌باره‌ت به سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت ناڕازین. خواستی ئه‌م كرێكارانه له ڕاستیدا، خواستی زۆریك له كرێكارانی مه‌عده‌ن و شیركه‌ته‌كانی دیكه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه خواستی كرێكارانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، فوولادی ئه‌هواز، هێپكۆ و ئازه‌رئاب، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سپاردنی ئه‌م شیركهتانهیه به كه‌رتی تایبه‌ت. هه‌مووی ئه‌م كرێكارانه به ئه‌زموون دیتوویانه كه عاقیبه‌تی خسووسی سازی ، بێكاری و هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران و دزینی دارایییه‌كانی شیركه‌ته. هه‌ر وه‌ك بینیان، له هه‌فت ته‌په مڵكه كهشاوهرزیهكانی شیركه‌ت، كه له ڕاستیدا هی كرێكاران بوون، فرۆشران. لێره‌شدا دیسان باسه‌كه له‌سه‌ر سپاردنی ئه‌م مهعدهنانهیه به “شیركه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی فوولادی تجاره‌تی داڵاهۆ” و بڕیاری ده‌وڵه‌تی ڕووحانییه كه به‌شێك له‌م شیركه‌ته بخرێته “فهرابوورس“ه‌وه. خودی ئه‌و شیركه‌ته سه‌د له سه‌دی هی سندووقی خانه‌نشینیی فوولادی ئێرانه به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه ده‌وڵه‌ت میراتگری سندووقی فوولاده، به‌كرده‌وه، ماهیه‌تێكی ده‌وڵه‌تی هه‌یه و فرۆشتنی پشكی شیركه‌تی سهرمایهگوزاریهكهی له “فهرابوورس“دا، به پێی ئه‌سڵی ٤٤ی قانوونی ئه‌ساسیی ڕژیم له بوار خسووسی سازیی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجام ده‌درێت. پێشتریش ١٠ له‌سه‌دی “شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری و ته‌ئمینی ئیجتماعی” واته “شستا“، خرابووه بازاڕی بوورسه‌وه. ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌نیازه تا كۆتایی ساڵ “سندووقی بازنشهستهگیی كشوه‌ری” و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت ڕه‌وانه‌ی بوورس كات. ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌ده‌ست هێنانی نهخدینهیه بۆ وڵامدانه‌وه به خێرایی له ڕاده‌به‌ده‌ری داڕمانی ئابووری له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیس له نامه‌یه‌كدا بۆ ڕووحانی به بیانووی “ده‌ستپێكردن و ته‌كمیلی پڕۆژه‌ی ناته‌واوی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات” جه‌ختی كردبۆوه كه خێرایی ببه‌خشرێ به پرۆسه‌ی فرۆشتنی پشكی شیركه‌ته‌كان به بوورس، به‌ڵام له ڕاستیدا، داڕمانی ئابووری و دواهاته‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له قه‌یرانی كۆرۆنا و هاوكات دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕدا و به‌رهه‌مهێنانی كه‌متر له ٢٠٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وت له ڕۆژدا، هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی سیاسه‌تی خێرایی به‌خشین به فرۆشتنی شیركهتهكانه به بازاڕی بوورس. كرێكاران دیسان هه‌ر به ئه‌زموون بینیویانه كه بردنی ئه‌و شیركه‌تانه بۆ ناو بازاڕای بوورس، هیچ مانایه‌كی نییه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران ببێته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نانی به‌ڵگه‌كانی بوورس.
كرێكارانی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان، له سه‌ره‌تاوه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژه ده‌ستپێكرد. ئه‌گه‌رچی كۆبوونه‌وه‌كانیان له باروودۆخێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه سه‌رانی ڕژیم شه‌و و ڕۆژ خۆیان ده‌خسته به‌ر كامێرا‌كان و درووشمی “پاراستنی گیان و دابین كردنی نان“یان دووپات ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا نه خه‌به‌رێك له پاراستنی گیان بوو و نه له دابین كردنی نان. كرێكاران به ده‌یان جار سه‌ردانی به‌رپرسانیان كردووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ واده و به‌ڵێنی درۆیین به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، به‌رده‌وام به ژماره‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كانیان زیادی كردووه. له ئێستادا ئیتر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ش شان به‌شانی ئه‌وان له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م كرێكاره ناڕازیانه‌یه. به‌هۆی هه‌ر ئه‌م خاڵه به‌هێزه و گوشاری ناڕه‌زایه‌تیی یه‌كگرتووی كرێكارانه كه “شیركه‌تی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان” قه‌بووڵی كردووه كه گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان كه ساڵی ڕابردوو به‌كرده‌وه ده‌رده‌هات، پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكاته‌وه و نزیك به ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن به حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد بكات. به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه، به‌حه‌ق، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه دوو به‌رابه‌ری ئه‌م بڕه پاره‌یان پێبدرێ. زۆرێك له‌م كرێكارانه كه له دژوارترین و مه‌ترسیدارترین به‌شه‌كانی ئه‌م پیشه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن و به‌ده‌یان جار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاره‌وه شایه‌دی گیان له‌ده‌ستدانی هاوكاره‌كانیان بوون، پاش ١٧ ساڵ كار، به سه‌رجه‌م مهزایاكانیانهوه، نزیك به ٣ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن كه ته‌نانه‌ت به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه زه‌رده كرێكاریه‌كانیش، ئه‌و حه‌قده‌سته یه‌ك دووهه‌می هێڵی هه‌ژاریه. له‌خۆڕا نییه كه نوێنه‌ری كرێكارانی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان ده‌ڵێ: “كرێكارانێك كه پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ته‌مه‌نیان پتر له ٤٠ ساڵه و هه‌ركامیان چه‌ندین منداڵیان هه‌یه، به‌ڕاستی ناتوانن به‌و ئاسته له حه‌قده‌ست، هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن“. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌شڵێ: “له هه‌مان حاڵ‌دا قه‌رارداده كاتیه‌كان، سه‌قامگیریی پیشه‌یی كرێكارانیشی تێكداوه. له وه‌ها باروودۆخێكدا چۆن ده‌كرێ نیگه‌رانی ڕۆیشتنی شیركه‌ت بۆ ناو بوورس و ئه‌گه‌ری خراپتر بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێشێلكرانی باقیی مافه‌كانی دیكه‌ی كرێكاران نه‌بین“.
له ڕاستیدا، باروودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و هاوكات ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار و سه‌مایه‌دارانی كه‌رتی تایبه‌ت هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه له حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاریی كرێكاران، بپچڕنهوه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ڕێك له جه‌رگه‌ی كوشت و كوشتاری كۆرۆنادا و له حاڵێكدا كه ملیۆنان كرێكار بێكار كرابوون و فڕێ درابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت به ئاشكرا باسیان له “فریز” كردنی حه‌قده‌سته‌كان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌كرد.
كرێكارانی ناڕازیی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان، ئه‌گه‌ر نایانهه‌وێ برسیه‌تیی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببینن، هیچ ڕێگایه‌كیان نییه بێجگه‌له درێژه‌دانی خه‌باته‌كه‌یان. به‌ڵام، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، چینی كرێكار له مه‌عده‌ن و كارخانه و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نابێ هاوچینه‌كانیان له كرمان به‌ته‌نیا بهێڵنه‌وه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كرێكارانه بێ گومان، نه‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكه بۆ گشت چینی كرێكار به‌ڵكوو خۆی خاڵێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی ئه‌م چینه له باروودۆخی پاش كۆرۆنادا. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه چینی سه‌رمایه‌دار خۆی بۆ هێرشی به‌ربڵاوتر له ده‌وره‌ی پاش كۆرۆنادا ئاماده ده‌كات و نابێ چینی كرێكاریش به بێ وره و به بێ متمانه‌به‌خۆیی پێویست و به بێ ئاماده‌كاری، پێ بنێته ئه‌م ده‌وره‌یه‌وه.