ڕێكخراوی نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياندووه، كردنە ئامانجى زیاتر لە ٧٠ نەخۆشخانە لە لايەن رژیمى ئەسەد و پشتيوانەكانى لە ئێدلهب بە رێكەوت نییە و بە تاوانى جەنگ دادەنرێت.
وتەبێژى كۆمیسيۆنى باڵاى مافی مرۆڤ سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان، رايگەياندووه: دەبێت هێرشەكانى سەر خەڵکی مەدەنی، ژێرخانى دامەزراوە تەندروستييەكان لە ئێدلهب هەر يەكە و بەجيا كارى لەسەر بكرێت. ناوبراو دهشڵێ: گومانى نييە كە پێشتر وەك تاوانى جەنگ كار لەسەر قەيرانى سووريا كراوە. ئەگەرى ئەوەش هەيە كە تاوانى گەورەترى دژ بە مافی مرۆڤ ئەنجامدرابێت و سەلماندنيان ئەستەم بێت. ناوبراو سەبارەت بە كردنە ئامانجى نەخۆشخانەكان لە ئێدلهب لەلايەن لایهنگرانی ڕژیمی ئەسەدەوە دەلێت، ئەوەى راستييەكى ئاشكرايە، كردنە ئامانجى ئەو نەخۆشخانانە بە ئهنقهست نەبووە. ئەوه لە کاتێکدایە كه ماوەیەک ڕژیمی سوورییه هێرشی بۆ سەر ئێدلهبی دەستپێکردووە و توركییهش هەڕەشەى وەڵامدانەوەی سەربازی سوورییه دەکات.