کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كرانه‌وه‌ی دۆسیه‌یێكی نوێ بۆ “ئه‌مین مه‌له‌كی” له‌ شاری سه‌قز

كرانه‌وه‌ی دۆسیه‌یێكی نوێ بۆ ئه‌مین مه‌له‌كی له‌ شاری سه‌قز 1

بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئەمین مەلەکی” کە سەرەتای هاوینی ئه‌مساڵ، ماوەی بەندکردنەکەی کۆتایی هاتووە، جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دۆسیه‌یێكی تازه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

بەپێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “ئه‌مین مه‌له‌كی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سه‌قز گواستۆته‌وه‌. ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ دەستبەسەر و پاش پێنج مانگ لێپرسینه‌وه‌ لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شارەکانی سەقز و سنە، بە دانانی بارمتەی ئازاد کرا. “ئه‌مین مه‌له‌كی” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای ٤ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا و ئەو سزایەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣٤ مانگ کەم کرایەوە، به‌ڵام سزاكه‌ی لەگەڵ سزای سێ ساڵ زیندانی ساڵی ٢٠١٢ی کۆ کرانەوە و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٠٢٠ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کرا.