فه‌رق ناكات ئه‌گه‌ر له پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگاكانی سه‌رمایه‌داریدا بژین یان له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ردا، له هه‌موو شوێنێك گوێمان له وته‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان پڕه، گۆیا ئه‌وان ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی مه‌رگی ئێمه مانانن كه خه‌و به چاویان دا نایه. هه‌روه‌ك جاری جاران، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وه‌زیرانی ماڵی و ته‌ندرووستی و ناوخۆیی و سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان له پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك یه‌كیه‌تی ئۆرووپا، جی حه‌وت و جی بیست دا كۆده‌بنه‌وه تا ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی وا گۆیا په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری به نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه‌وه نییه، بدۆزنه‌وه. سنووره ناوخۆییه‌كانی ئۆرووپا ده‌به‌ستن و ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆرووپا ته‌نانه‌ت پێش كۆرۆناش به‌ره‌وڕووی په‌نابه‌راندا داخرابوون. ئه‌مریكا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ هاوساكانی ده‌به‌ستێ، ئێران سنووره‌كانی له لایه‌ن هاوساكانیهوه ده‌به‌سترێت. ده‌وترێ دواهاته‌كانی ئه‌و قه‌یرانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی دوو ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن ئینسان داناوه. سه‌رۆكی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ ده‌ڵێ ” ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه كه‌وتووینه‌ته قۆناخی ڕكوودی ئابووری“. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا وێڕای ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی، بوودجه‌یه‌كی دوو هه‌زار و ٢٠٠ ملیاردیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری په‌سند كرد، یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاش ٧٥٠ ملیاردی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی په‌سند كرد كه ئه‌وه‌ش خۆی دوو به‌رابه‌ری بوودجهیهكه كه له جه‌ره‌یانی قه‌یرانی ماڵیی ٢٠٠٨ و ساڵه‌كانی دواتری دا په‌سندی كردبوو. هاوكات هه‌ركام له وڵاتانی ئۆرووپایی بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تیان په‌سند كردووه. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به ته‌نیا بڕی ١٥٧ ملیارد یۆرۆی بۆ قه‌ره‌بووی خه‌ساره‌تی كۆرۆنا ته‌رخان كرد. له هه‌موو ئه‌و دانیشتن و كۆبوونه‌وانه‌دا و له هه‌موو ئه‌و بوودجه كه‌ڵانانه‌ی وا ته‌رخانیان كردووه، به‌ده‌ر له‌وه‌یكه ئه‌و شته‌ی وا ڕاسته‌وخۆ ده‌درێته خه‌ڵك له چاو ئه‌و شتانه‌ی وا له‌ده‌ستیان داوه، هیچ ئه‌رزشێكی نه‌بووه، به‌ڵام له دڵی ئه‌و هه‌را و هوریایه‌دا، یه‌ك شتیان له‌بیر چووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی نادیاری بازاڕه كه گۆیا قه‌رار بوو هه‌موو كاروباری كۆمه‌ڵگا ڕێكبخات. مه‌گه‌ر نه‌زمی نێئۆلیبڕاڵی له په‌لاماره‌كه‌ی خۆیدا له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٨٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو، نه‌یاری هه‌موو ده‌خاڵه‌تێكی ده‌وڵه‌ت له سازوكاری بازاڕدا نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا وه‌ك هه‌موو قه‌یرانه‌كانی دیكه، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت بوو كه ده‌بوایه هاتبایه مه‌یدان و كۆتایی به قه‌یرانی بازار هێنابووایه. له ئێستادا هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، ده‌بێ خۆیان قه‌رزدار كه‌ن و یارمه‌تیی ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و ماڵیه‌كان بده‌ن تا به تێپه‌ڕاندن و یان هێور كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی ڕیازه‌تی ئابووری به‌سه‌ر ملیۆنان ئینساندا، له قه‌رزی ده‌وڵه‌ته‌كان كه‌م كه‌نه‌وه. له‌و نێوه‌دا فه‌رامۆش كرا كه، په‌تای كۆرۆنا، ئاكامی حه‌تمیی ئه‌و نه‌زمه تاڵانكهرهیه كه ژینگه‌ی له‌ناو بردووه و مه‌یدانی حه‌ره‌كه‌تی ئاژه‌ڵه‌كانی مه‌حدوود كرده‌ووه‌ته‌وه و بواری بۆ سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای له‌مجۆره خوڵقاندووه. فه‌رامۆشیان كرد كه بڵێن، هه‌زاران ملیارد بۆ لێكۆڵینه‌وه و سازكردنی مه‌رگبارترین چه‌كه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام له فكری ئاماده كردنی ماسك، ده‌سكێش، ڕووپووشی تایبه‌ت، ده‌زگای ئۆكسیژێن، ئهلكۆڵی پزیشكی و ماده‌ی زیدی عفوونی دا نه‌بوون. مه‌گه‌ر له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا شایه‌دی جنوونی گاوی، ئێبۆلا، ئانفۆڵانزای خووكی و سارس نه‌بووین. مه‌گه‌ر ساڵیانێك نییه كه وه‌با له وڵاتی یه‌مه‌نی شه‌ڕلێدراودا بێداد ده‌كا. كێ ده‌توانێ ئه‌وه‌ی له‌بیرچێته‌وه كه ئیتالیا پێش قه‌یرانی جیهانیی ساڵی ٢٠٠٨ یه‌كێك له باشترین و پێشكه‌وتووترین سیستمه‌كانی ته‌ندرووستی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نانه‌ت به‌ر كۆرۆنای بۆ ناگیرێت و ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س ده‌مرن و یان پزیشكه‌كان ناچار ده‌بن كه ههڵیبژێن كێ زیندوو بمێنێته‌وه یان بمرێت. كێ ده‌توانێ فه‌رامۆشی كات كه له دڵی قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه‌داری و پاشان قه‌یرانی ماڵیی یۆرۆدا، یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، ده‌وڵه‌تی ئیتالیای له‌ژێر گوشاردا ناچار كرد كه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندرووستیه‌كانی “لاواز” كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌م هه‌وڵه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی یارمه‌تی ماڵی له بانكی ناوه‌ندی ئۆرووپا بوو. سپانیاش ده‌بوایه هه‌ر ئه‌و كات له په‌نا ئیتالیاوه ببوایه تاقیگه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری و له ئێتسادا له‌گه‌ڵ ئیتالیا ده‌بێ شایه‌دی زۆرترین ڕێژه‌ی تووش بووان و قوربانیی سۆنامی كۆرۆنا بن.
ئێمه به پێچه‌وانه‌ی خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌كانیان، به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه له ڕوانگه‌ی چینایه‌تیه‌وه بڕوانینه قه‌یرانی كۆرۆنا. ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌م په‌تایه وه‌ك “كاره‌ساتێكی سرووشتی” ده‌چێ، به‌ڵام دواهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ئینسانه‌كان جیاوازه. ئه‌وه‌یكه كه‌سێك وه‌ك چالاكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و یان وه‌ك په‌رستارێك له به‌شه حه‌یاتیه‌كانی كۆمه‌ڵدا خه‌ریكی كاره و له ژێر گوشارێكی چه‌ند به‌رابه‌ر دایه، ئه‌وه‌یكه كرێكارێكی ڕۆژمزد ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێنه په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاوه و یان كه‌سانێك كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ترسیه ته‌ندرووستیه‌كان ده‌بێ چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنان بسووڕێنن تا قازانجی سه‌رمایه نهپسێتهوه، دیاره ئه‌و ئینسانانه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه خاوه‌نی سهرمایهكانن، له زه‌ویه‌وه بۆ ئاسمان جیاوازیان هه‌یه. ئه‌و ئینسانانه‌ی وا ته‌نانه‌ت له باروودۆخی به‌ناو ئاسایی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا له خوارترین توێژه‌كانی كۆمه‌ڵن و ماڵ و حاڵێكیان نییه و ته‌نانه‌ت ناچارن له په‌نا و په‌سیوی دووكانه گه‌وره‌كاندا و یان له ژێر پرده‌كاندا بژین و یان له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێران، جهمعیهتێكی ملیۆنیی كارتۆن خه‌ون و له باروودۆخێكی فهلاكهتباردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌مووی ئه‌و ئینسانانه، به‌رده‌ست ترین قوربانیانی ویرووسی كۆرۆنان.
له ڕاستیدا، له كاتی په‌لاماری نێئۆلیبڕالیسمهوه، ساڵانێكه كه به‌شی ته‌ندرووستی به پێی قازانج و سووده‌وه ڕێكخدهخرێت. لێره‌دا ئیتر بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌ندرووستی، به ئه‌وله‌ویه‌ته ئابووریهكانهوه گرێی خواردوه نه‌ك به سڵامه‌تی ئینسانه‌كانه‌وه. سه‌رمایه‌گوزاری له‌و به‌شه‌دا بۆ ئه‌وه نییه كه مرۆڤه‌كان سڵامه‌ت تر بن، به‌ڵكوو له پێشدا بۆ ئه‌وه‌یه كه قازانجێكی زیاتری بۆ سه‌رمایه هه‌بێت. ئه‌وه‌ش ئیتر گرینگ نییه كه ئه‌و سه‌رمایه‌یه چ كه‌سێك ده‌یخاته ئیختیار سیستمی ته‌ندرووستیه‌وه. له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه به بوودجه‌ی ده‌وڵه‌تیه‌وه ئیداره ده‌كرێت و یان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه له سایه‌ی سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیهوه كه‌وتووه‌ته ده‌ست به‌شی خسووسیهوه، له‌و په‌لاماره قازانج پهرستانهیهدا، یه‌كه‌مجار كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌بنه ئامانج و حوكمی گشتیش دبێته ئه‌وه: كه‌مترین حه‌قده‌ست، زۆرترین كار.
ئه‌وه ته‌نیا په‌رستارانی “شیركه‌تی” له ئێران نین كه به قه‌راردادی كاتیه‌وه و له لایه‌ن شیركه‌ته پهیمانكاریهكانهوه داده‌مه‌زرێن و به‌ركه‌وتووی زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كان نابن و به حقووقێكی كه‌مه‌وه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگاكانی سه‌رمایه‌داری واته ئاڵمان، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ٥٠ هه‌زار كادری پزیشكی و ده‌رمانی له نه‌خۆشخانه‌كان به‌ره‌وڕووه. لانیكه‌م له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه له ئاڵمان كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ به‌ستنی قه‌راردادی گشتی و به مه‌به‌ستی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی په‌رستاران و پێرسۆنێلهكان، به ده‌یان جار ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا باس له كۆمه‌ڵگایه‌كه كه دیمۆكراسیی بورژوازی تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره. له زۆرێك له كۆمه‌ڵگا دیكتاتۆرلێدراوهكان له‌وانه ئێران باس كردن له‌و ته‌وه‌رانه بایه‌خێكی نییه. لێره ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كان بێ ئه‌رزشن. لێره ئیتر بۆ چه‌ندین مانگ خاوه‌نكار خۆ له دانی حه‌قی بیمه ده‌دزێته‌وه. لێره ئه‌و نه‌خۆشه له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رده‌گیرێت كه وه‌زعی ماڵیی باش بێت و لێره له دڵی سونامی كۆرۆنادا، ملیۆنان ئینسان به بێ هیچ جۆره پشتیوانێك فڕێ ده‌درێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كه‌سیش ناپرسێ ئه‌و كرێكاره‌ی وا هه‌تا دوێینێ له كارخانه‌یه‌ك ئه‌رزشی ئیزافیی به‌رهه‌م دێنا و هێزی كاره‌كه‌ی تاڵان ده‌كرا، ئه‌مڕۆ به داخرانی كارخانه‌كان، چۆن ده‌توانێ بژێوی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێ؟ لێره له مه‌ینه‌ت ئاوادا، تێستی كۆرۆنا پێویست نییه و باشتر وایه خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان دا دوعا بكه‌ن و له دووره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمام و ئیمامزادانه ڕازونیاز بكه‌ن كه خۆیان سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنان.
بێ گومان په‌تایه‌كی وه‌ك كۆرۆنا، تا ئه‌و كاته‌ی كه نه‌زمی تاڵانكه‌ری سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر چاره‌نووسی ئینسانهكاندا زاڵ بێت، به‌رده‌وام قوربانیانی خۆی له ناو كه‌سانێكدا هه‌ڵده‌بژێرێ كه له باروودۆخی به‌ناو ئاساییشدا ده‌ست به‌تاڵ كراوانی ناو ئه‌م نیزامه تاڵانكهرهن. به‌دڵناییه‌وه، ڕێگا چاره‌یه‌كمان بێجگه‌له ڕووخاندنی قه‌ڵای تاڵانكهران نییه و پێویسته بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجه خه‌بات بكه‌ین.