به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندئاوی مێژوویی فه‌ریمان كه به ڕووی چۆمی فه‌ریمان دا ساز كراوه و له ١١ كیلۆمتری شارستانی فه‌ریمان و ٧٠ كیلۆمتری مه‌شهه‌د هه‌ڵكه‌وتووه، به بۆنه‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به ته‌واوی وشك بووه.
به‌وته‌ی كارناسانی بواری ئاو، به‌ندئاوی فه‌ریمان، پێداویستی چه‌ندین گوند و شارستانی فه‌ریمانی دابین ده‌كرد. له ساڵانی ڕابردوودا، ژینگه دۆستان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی و مرۆیی هۆشداریان دابوو، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی پێ نه‌دا و ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆچ كردنی دانیشتووانی شارستانی فه‌ریمان و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بۆ حاشیه‌ی شاری مه‌شهه‌د ساز بووه.