کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كارنامه‌ی “تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی” له‌ به‌رامبه‌ر “تیرۆریسمی ئیسلامی”دا، ١٩ ساڵ پاش ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١

ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، مهرگبارترین و گهورهترین ئۆپراسیۆنیتیرۆریستیمێژوو، لهخاكی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكادا ڕوویدا. واتهڕووداوێك كهدواهاتهسیاسی، نیزامی و ئابووریهكهی، بوو بهخاڵێكی وهرچهرخان لهمێژووی ئهم سهردهمی جیهاندا. بهیانیی ڕۆژی ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١، سهرهتا دوو فڕۆكهی موسافیربهریی بهمهودای ١٥ دهقیقهلهیهكتر، خۆیان بهبۆرجهكانیناوهندی بازرگانیی جیهانیلهشاری نیۆیۆرك، دادا. بههۆی ئهم كردهوهتیرۆریستیه‌‌ گشت سهرنشینانی فڕۆكهكان و جهمعیهتێكی زۆر كهلهبیناكان دا بوون، كوژران. ههر دوو بیناكهپاش دوو كاتژمێر بهتهواوی وێران بوون و زیانێكی زۆریش بهر بیناكانی دهوروبهركهوت. فڕۆكهی سێههمیش ٣٠ دهقیقهپاش فڕۆكهی دووههم خۆی بهبینای پێنتاگۆن، ناوهندی وهزارهتی بهرگری ئهمریكا دادا. فڕۆكهی چوارهمیش كهبهشێكی دیكهلهو پلانهتیرۆریستیهبوو، لهئهیالهتی پێنسیلوانیا، به بێخۆپێدادان بههیچ بینایهك، بهربۆوه‌. وێدهچوو فڕۆكهڕفێنهكان ئهم فڕۆكه‌‌یان بهرهو واشنگتۆن هیدایهت كردبێ. گشت سهرنشینانی ئهم ٤ فڕۆكهیهگیانیان لهدهست دا. ژمارهی كوژراوهكانی ئهم ڕووداوهنزیك به٣ ههزار كهس بوو. فڕۆكهڕفێنهكان، بهڕهگهز، ١٥ كهسییان خهڵكی عهرهبستانی سعوودی، ٢ كهسیان خهڵكی ئیماراتی یهكگرتووی عهرهبی، دوو كهسیشیان خهڵكی میسر و لۆبنان بوون. گشت ئهو كهسانهش ئهندامی ڕێكخراوی ئیسلامیی ئهلقاعیدهبوون. ١٩ ساڵ پاش ڕووداوهكانی ڕۆژی ١١ی سێپتامبر هێشتا گۆشهگهلێك لهو پلانهتیرۆریستیهبێ وێنهیه،ناڕوون ماوهتهوه‌. لهماوهی ئهم ساڵانهدا سهدان كتێب و وتار دهربارهی ئهم ڕووداوهو كاریگهریهكانی لهسهر جیهان نووسراوه‌. ئێستاش باس لهڕاپۆرتێكی ٢٨ لاپهڕهیی دهكرێ كهدهرخهری ڕۆڵی عهرهبستانی سعوودییهلهڕووداوهكانی ١١ی سێپتامبردایهو دهوڵهتی ئهمریكاش بهپێی بهرژهوهندی ئابووری و سیاسی خۆی، ڕاستییهكان لهوبارهیهوه،لهبیروڕای گشتی دهشارێتهوه‌.

پاش ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ دهوڵهتی ئهمریكا سهرهتا هێرشی كردهسهر ئهفغانستانی ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵهبان، كهیهكێك لهناوهندهكانی ئهلقاعیدهلهو وڵاتهبوو. لهساڵی ٢٠٠٣شدا، بهبێ ئهوهیكهنیشانهیهك لهپهیوهندی نێوان دهوڵهتی عێراق و هێرشی تیرۆریستیی ١١ی سێپتامبردا بوونی ههبێت، هێرشی كردهسهر عێراق. داگیر كردنی عێراق نهتهنیا ئهمنییهتی بۆ ناوچهكهبهدیاری نههێنا، بهڵكوو ڕێگاخۆشكهری سهرههڵدانی گرووپهتوندئاژۆ ئیسلامیهكانی وهك داعش لهعێراق و سووریهبوو. شهڕی ئایینی شیعهو سۆننیی وهڕێخست و سهدان ههزار كهسی لهخهڵكی ئهو  وڵاتانهكرتهقوربانی. بۆ ئهرتهشی ئهمریكاش پتر له٤ ههزار كوژراو و ٥٠ ههزار كهم ئهندامی جهنگی و ٣ ههزار ملیارد ههزینهی لێكهوتهوه‌.

١١ی سێپتامبر لهههمان حاڵدا كهكارهساتێكی مرۆیی بوو، دهسپێكی قۆناغێكی نوێ بوو لهپهیوهندی نێونهتهوهیی و سیاسیی جیهانی. ١١ی سێپتامبر بهقۆناغی دهساڵهی ناڕوونیی هاوسهنگیی هێز، لهنێوان زلهێزهجیهانیهكان، پاش شهڕی سارد و ههڵوهشانهوهی یهكیهتیی سۆڤیهت، كۆتایی هێنا. ١١ی سێپتامبر بۆ دهوڵهتی ئهمریكا ئهو بیانوو و دهرفهتهی خوڵقاند كهئهگهر بههۆی لاوازبوونی هێزی ئابووریی نهیتوانیبوو ڕێبهریی خۆی بهسهر جیهانی، پاش شهڕی سارد دا، داسهپێنێ، ئهمجارهیان بهپشت بهستن بههێزی نیزامی، بهشوێن ئامانجهكانی خۆی كهوێ. ههربۆیه١١ی سێپتامبری ٢٠٠١ درفهتێك بوو بۆ دهستپێكی زنجیرهیهك دهست تێوهردانی ڕاستهوخۆی نیزامی ئهمریكا لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی جیهان. بهڵام ئهم دهست تێوهردان و دهخاڵهتانهلهناوچهقهیراناویهكانی جیهان، باروودۆخێكی سهقامگیری سیاسیی لێنهكهوتهوه‌. بهڵكوو زۆربهی كارناسانی ئابووریی جیهانی سهرمایهداری، ئهم دهخاڵهتانهبهڕێگاخۆشكهری سهرههڵدانی قهیرانی ئابووریی ساڵهكانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ی پێناسهدهكهن. ئیدعاكانی وهكدهخاڵهتی مرۆڤدۆستانه‌”،دیمۆكراسی لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاستی گهوره‌”،شهڕ لهگهڵ تیرۆریسم، ههمووی ئهوانه، كهوهك پاساوی هێرشی ئهمریكا بۆسهر وڵاتهجۆراوجۆرهكان، لهلایهن بڵینگۆ تهبلیغاتییهكانی ئهمریكاوهلهجاڕ دهدران، زۆر زوو، وهك بڵقێك تهقینهوه‌. دهخاڵهتهنیزامیهكانی ئهمریكا لههیچ شوێنێك لهجیهان و لهوانهلهوڵاتی عێراق و ئهفغانستان، نهتهنیا ئهمنییهت و سهقامگیری و دیمۆكراسیی لهگهڵ خۆی نههێناوه،  نهتهنیا لهناوچوونی سیستمی تیرۆریسمی لێنهكهوتهوه، بهڵكوو ناتهبایی و ڕووبهڕوو بوونهوهی خۆجێیی و ناوچهییشی توندتر كردهوهو بوارهبابهتیهكانی پهرهسهندنی ڕهوتهتیرۆریستیهكانی بههێزتر كرد. سهدان بهرابهری ئهو قوربانیهبێتاوانانهی كهلهلایهن تیرۆریسمی ئیسلامییهوه، لهڕۆژی ١١ی سێپتامبری ٢٠٠١، لهئهمریكا خهڵتانی خوێن كران، لهكهمپهینی تیرۆریسمی دهوڵهتیی ئهمریكا و هاوپهیمانانی، لهژێرناوی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ تیرۆریسم، لهعێراق و ئهفغانستان و شوێنهكانی دیكهبهتایبهت لهڕێگهی بۆمبارانی كوێرانهوه‌‌، لهناوچوون. ١٩ ساڵ پاش هێرشی ئهمریكا بۆسهر ئهفغانستان، تاڵهبان هێستاش كۆنتڕۆڵی بهشێكی بهرینی ئهو وڵاتهی بهدهستهوهیهو باسی وتووێژ و سازش لهگهڵ ئهم ڕهوتهدژهمرۆییه، لهئارا دایه‌. ههوڵهكانی دهوڵهتی ئهمریكا بۆ پێكهێنانینهزمی نوێی جیهانی، بهپشت بهستن بههێزی نیزامی، بێ ئاكام مایهوه‌. هێزهخۆجێییهكان، سیاسهتی پهیڕهو كرنی بێ ئهملاوئهوڵای سیاسهتهكانی ئهمریكایان وهلا نا. چهند جهمسهری بوونی ئارایشی سیاسیی جیهانی سهرمایهداری، پاش ١١ی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١  و ڕووداوهكانی دواتری، سهقامگیر بوو. بهڵام سهرهڕای ههمووی ئهوانه، جیهان هێستاش بۆ دانیشتووانی، ههم لهلایهنتیرۆریسمی دهوڵهتیو ههم لهلایهنتیرۆریسمی گرووپهگانهوه، یهكجار نائهمنه‌. لهڕاستیدا، ئهو نائهمنیانهڕیشهیان لهمانهوهی نیزامی زاڵمانهی سهرمایهداری دایهكهتهمهنی مێژوویی كۆتایی هاتووهو لهدواساتهكانی تهمهنیشیدا بهردهوام مرۆڤهكان دهكاتهقوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-