به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل له كاردانه‌وه به هاویشتنی چه‌ند ڕاكێت له لێواری غه‌ززه‌وه به‌ره‌و خاكی ئه‌م وڵاته، چه‌ند هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی كه به‌نیاز بوون له لێواری غه‌ززه بپه‌ڕنه‌وه دایه به‌ر ده‌سرێژی گولله.
وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌ززه ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ئیسڕائیل، سێ هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی فه‌له‌ستینی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی شه‌وانه له باكووری لێواری غه‌ززه بریندار بووه. ئه‌ڕته‌شی ئیسڕائیل وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، باسی له قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه نه‌كردووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ئاگۆست، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه له نزیك سنووری ئیسڕائیل ده‌ستیان دابووه خۆپیشاندان كه به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س له خۆپیشانده‌ران بریندار ببوون.